سبەی سەرەی تاکە

سیستمی تاک و جوت بۆ وەرگرتنی بەنزین لە سلێمانی پەیڕەو دەکرێت

رازاو محەمەد – سلێمانی

لە سبەینێوە سیستمی تاک و جوت بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی پەیڕەو دەکرێت و سبەینێش ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە رەقەمەکانیان تاکە، بەنزین وەردەگرن.

سەلام عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە سبەینێ شەممەوە و بۆ یەکەمجار سیستمی تاک و جوت بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری پەیڕەو دەکرێت و سبەینێش نۆرەی تاکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارە تەنیا و تەنیا بۆ بەرژەوەندی شۆفێران و لابردنی قەرەباڵغی و نەهێشتنی سەرە لە بەنزینخانەکان جێبەجێ دەکرێت.

لە سلێمانی 16 بەنزینخانە بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بەنرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دابەش دەکەن کە هەر کامێکیان رۆژانە 25 هەزار لیتر بەنزینی بۆدەچێ، یەکێکیشیان تەرخان کراوە بۆ شۆفێرانی ژن کە بەنزینخانەی دایکە بەرامبەر چاڤیلاند.