بەشێک لەو کەلوپەلانەی تەندروستی هەڵەبجە دەستیبەسەردا گرتوون. فۆتۆ: تەندروستی هەڵەبجە
بزانە چی تێدایە
له هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ماوه به‌سه‌رچوودا گیرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له شاری هه‌ڵه‌بجه بڕێکی زۆر خۆراکی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا، مارکێتێکیش غەرامە کرا.
تەندروستی هەڵەبجە بڵاوی کردەوە، تیمەکانی چاودێریی تەندروستیی شاره‌كه بۆ رێگریکردن لە ساغکردنەوەوی خۆراکی ناتەندروست و مەترسیدار، چەندین شوێن و بازاڕیان بەسەرکردەوە و سەرەڕای پێدانی رێنمایی، بڕێکی زۆری خۆراکی نەشیاو دەستی بەسەرداگیرا.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، مارکێتێکیش پێبژاردنی (غەرامە) بۆ کرا به هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به رێنماییه‌كانه‌وه.
به‌شێك له‌و خۆراكانه‌ی تیمه‌كانی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون و ئێكسپایه‌ر بوون، بریتیی بوون له خواردنی وشكه و به‌هارات و چپیس و چه‌ند جۆره خواردنێكی دیكه.