رۆژێکی خامناک بۆ خەڵکی عامودا
ئەمڕۆ شەهید ئەحمەد عەبدوڵا خەدۆ بەخاک سپێردرا
964+
نووسینگەی رۆژئاوای کوردستان
ئەمڕۆ شەممە رۆژێکی خامناک و پڕ لە گریان و شین بوو بۆ خەڵکی عامودای رۆژئاوای کوردستان، کاتێک پێشوازییان لە تەرمی شەهیدێک کرد و دواتر بە خاک سپێردرا.
ئەمڕۆ تەرمی شەهید ئەحمەد عەبدوڵا خەدۆ، کە شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بوو، بە خاک سپێردرا و بە سەدان کەس ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.
شەهید ئەحمەد چوار مانگ لەمەوبەر لە دێرەزوور لە رووداوەکانی ئەم دواییەی نێوان هەسەدە و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا شەهید بوو.
هاوڵاتیان ئەمڕۆ بۆی خەمبار بوون و شینیان بۆ گێڕا و لە رێوڕەسمێکی شکۆداریشدا گەیشتە دوامەنزڵی و بەخاک سپێردرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا