دیمەنی قەزای دەربەندیخان_ وێنە:964
زیاتر لە 197 ملیۆن دیناریان پێویستە
بە پارەی زەوی روکن دوو رێگە لە دەربەندیخان چاکدەکرێن
964+
ژووری هەواڵ
لە دەربەندیخان ژمارەیەک زەوی روکن دەفرۆشرێن و بە پارەکەی فولکەی گومرگ و دووڕیانی رێگەی ژاڵەناو نۆژەن دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11.12.2023، سلێمان سەعید، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، بڕی زیاتر لە 197 ملیۆن دینار بۆ هەردوو نۆژەنکردنەوەکە تەرخانکراوە و داهاتەکەی لەسەر فرۆشتنی چەند زەوییەکی روکن دابینکراوە.
نۆژەنکردنەوەی دووڕیانی دەربەند – ژاڵەناو بڕی 97 ملیۆن و 383 هەزار و 500 دیناری تێدەچێت.
هەروەها نۆژەنکردنەوەی فولکەی گومرک و شەقامی ژمارە 20 لە دەربەندیخان، 99 ملیۆن و 956 هەزار دینار تێچووەکەیەتی.
بە وتەی قایمقامی دەربەندیخان، ئەو رێگەیەی چاک دەکرێت لەسەر شەقامی سەرەکییە بەرەو سلێمانی، پێشتریش نزیکەی 500 ملیۆن دینار بۆ چاککردنی چەند بەشێکی دیکەی تەرخانکراوە و چاککراوە.