وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

“دەبێت وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتیش ئیمارات وانە لە رووداوەکانی ئەم دواییە وەربگرن”

شۆڕش قادری

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند، “دەبێت وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتیش ئیمارات وانە لە رووداوەکانی ئەم دواییە وەربگرن”.

سەبارەت بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا بەقایی دەڵێت، “هەرچەندە لایەنی ئەمریکی بە ئاشکرا پێشنیارەکانی ئێمەی رەتکردەوە، بەڵام چەند تێبینییەکیان لەڕێی پاکستانەوە وەک وڵاتێکی نێوەندگیر بۆ ناردووین و دانوستانەکان بەردەوامە”.