ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا
ئەم مانگە هەموو رێگاکان دەچنەوە چین
کۆشکی کرێملن: چوار رۆژی دیکە پوتین لە چین دەبێت
ژووری هەواڵ
دوای سەردانەکەی ترەمپ، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا بە سەردانێکی دوو رۆژە دەچێتە چین و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و پرسە ئابووری و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکات.
کۆشکی کرێملن ئەمڕۆ شەممە 16.5.2026 رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین 19 و 20ـی ئەم مانگە لە چین دەبێت و لەگەڵ شی جین پینگی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، پوتین لە سەردانەکەیدا لەگەڵ هاوتا چینییەکەی دەربارەی چۆنییەتی پتەوکردنی هاوکاری و پەیوەندییە گشتگیر و ستراتیژییەکەیانی نێوان مۆسکۆ و پەکین قسە و باس دەکەن.
کرێملن باسی لەوەش کردووە، کە پوتین و سەرۆکی چین “بیروڕا دەربارەی پرسە ئابووری و نێودەوڵەتییەکان تاوتێ دەکەن”.
ئەم سەردانەی سەرۆکی رووسیا دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ بە یاوەری تیمێکی گەورە لە بەرپرسان و سەرمایەدارانی وڵاتەکەی گەیشتە چین و لەگەڵ شی جین پینگ کۆبووەوە.