مووشەکی ئێرانی
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان:
“بە چوار مووشەک هێرش کرایەسەر بارەگاکانمان”
ژووری هەواڵ
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جارێکی دیکە هێرشی کراوەتە سەر بارەگانیان.
کۆمەڵە لە راگەیاندراوێکدا، کە ئەمشەو دووشەممە 18.5.2026 بڵاویانکردەوە، دەڵێن، “لە درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمڕۆ دیسان کاتژمێژ (10) ئەمشەو بە چوار مووشەک هێرش کرایە سەر مەقەرەکانی کۆمەڵە لە سورداش”.
“کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تا ئێستا، بە زیاتر لە 77 مووشەک و دڕۆن بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی کردووەتە ئامانج”، لە راگەیاندراوەکەدا واهاتووە.
کۆمەڵە باسی زەرەر و زیانەکانی هێرشەکەیان نەکردووە و وردەکارییەکانیان باس نەکردووە.