لە تەمەنی 100 ساڵی
هێنری کیسنجەر رێویەکەی سیاسەتی ئەمریکا ماڵئاوایی کرد
964+
ژووری هەواڵ
کیسنجەر لە بنەماڵەیەکی جووە ساڵی 1923 لە ئەڵمانیا لە دایکبووە.
لە تەمەنی 15 ساڵیدا لە دەست نازییەکان هەڵدێت و دەچێتە ئەمریکا.
ساڵی 1969 بووەتە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ریچارد نیکسۆنی سەرۆکی ئەمریکا.
یەکێکە لە سیاسەتوانە دیارەکانی جەنگی سارد.
لە ساڵی 1973 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت.
بەڵام هەندێک کەس داوا دەکەن دادگایی بکرێت بە تۆمەتی تاوانی جەنگ لە کەمبۆدیا.
ئەمڕۆ لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.