لە چیای هەڵگوردن
راهێنان بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخی بەفراوی دەکەن
ئاکام غەفوور – سۆران
فێستیڤاڵی خولی سەرەتایی بۆ شاخەوانی سەر بەفر لە بناری چیای هەڵگورد ئەنجام دەدرێ، فێستیڤاڵەکە لە لایەن فیردڕاسیۆنی شاخەوانی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێ.
نزیکەی 100 شاخەوان بەشدارن و لەو ژمارەیە 18 کەسیان زۆرینەی ئەزموونەکانیان بڕی بوو، تا پەیامنێری 964 چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردن.
دڵزار هەرکی، سەرپەرشتیار لە فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بە 964ی وت، بۆ سەرکەوتن بەسەر لوتکەی هەڵگورد، مانەوەی شەو لە سروشت، خولی شاخەوانی کردن لەسەر بەفر و چۆنیەتی خۆ پاراستن لە مەترسی بەفر، شاخەوانەکان رادەهێنرێن.
ئەم کاتە تا رادەیەک سەختییەکەی کەمترە ئەگەرچی لە هەندێک ناوچە گەرما دەستیپێکردووە، بەڵام لەوێ بەفر نەتواوەتەوە، ئەو وتی، هەڵگورد بۆ هەموو وەرزشەکان گونجاوە بۆیە ئەو شوێنەشیان بۆ راهێنان کردن، لەگەڵ شاخەوانەکان هەڵبژاردووە و هەموو تەکنیکەکانی راهێنان کردنیان لەگەڵ بەش دەکرێ.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا