ATMی یەکێک لە لقەکانی RT بانک. وێنە:964
100 دۆلار بە 132 هەزار دینار
ئەمشەو کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی دەکرێتە ئەلیکترۆنی
ژووری هەواڵ
بانکى تی بی ئای بڕیاری دا لە ئەمشەوەوە داواکاری پێشوەختەی کڕینی دۆلار بە شێوەی ئەلیکترۆنی لەلایەن گەشتیارانەوە بە نرخى فەرمی، کارا بکات.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10:00، بانکی تی بی ئای لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی لینێک بڵاوبکاتەوە و لە رێگەی فۆڕمێکەوە خزمەتگوزاری کڕینی پێشوەختەی دۆلار، بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی، بەردەست بخات.
نرخی فەرمی بانکی ناوەندی کە 132 هەزار دینارە بۆ 100 دۆلار پڕبکەنەوە.
گەشتیاران دەتوانن دوو رۆژ یان زیاتر پێش گەشتەکەیان، لە رێگەی پەنجەرەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی فڕۆکەخانەی بەغدا، ئەو بڕە پارەیە وەربگرن کە پێویستیانە.
بانکی تی بی ئای دەڵێت، پێویستییەکان بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی ئەو برە پارەیە بریتین لە پاسپۆرتی گەشتکردن و کارتی نیشتمانی و کارتی نیشتەجێبوون و بلیتی گەشتکردن و هەروەها پێویستە کریار بۆ ماوەی مانگێک هیچ برە دۆلارێک لە هیچ بازاڕێکی دیکەی دۆلار نەکڕێتەوە.