ئەلمۆنیتەر: بۆ چەککردنی گروپەکانە

تۆم باڕاک سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات

فەرهاد حەسەن

ماڵپەری ئەلمۆنیتەر بڵاویکردووەتەوە نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ وڵاتانی سوریا و عێراق و سەردانی عێراق و هەرێم دەكات و ئامانجی سەرەكیشی فشاری زیاترە بۆ چەككردنی گروپە چەكدارەكان.

بەپێی ماڵپەرەکە، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانەکەی ئەنجام دەدات.

بەپێی راپۆرتێكی ئەلمۆنیتەر، لە سەردانی باڕاک بۆ بەغداد لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و لێپرسراوانی باڵای عێراق كۆدەبێتەوە و ئامانجیش لە سەردانەكەی داواكردنی هەڵوەشاندنەوە و چەككردنی گروپە چەكدارەكانە.

رۆژی سێشەممەش، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی كۆدەبێتەوە.

باس لەوەشكراوە، یەكێك لە رەهەندەكانی تری سەردانەكەی تۆم باراك بەهێزكردنی هاوكاریی ئابوری لە نێوان عیراق و توركیا و كەمكردنەوەی پشتبەستنی عێراقە بە ئێران لە بواری ئابوریی و سیاسیدا.