شیاندنەوەی زیندانیکراوان

شارێکی گەورەی چاکسازی لە بەسرە دروست دەکرێت

ژووری هەواڵ

زەوییەکی فراوان لە سنووری پارێزگای بەسرە ئامادەکراوە و بڕیارە شارێکی گەورەی چاکسازی و شیاندنەوەی زیندانیکراوانی لەسەر بونیاد بنرێت.

پرۆژەکە ناونراوە “کۆمەڵگە دادییەکان”، لە هەرسێ ناوچەی قوڕنە، ئەبی خەتیب و مەدینە دروست دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دادی عێراق، خالید شوانی وەزیری داد سەردانی پارێزگای بەسرەی کردووە و لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە، گفتوگۆیان لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەکە کردووە.

وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵگەکە پێکهاتووە لە شارێکی چاکسازی گەورە و پێشکەوتوو کە لەسەر بنەمای ستانداردە جیھانییەکان و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ دروست دەکرێت.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ پارێزگاری بەسرە رێککەوتوون لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەوییەک بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆژەکە.