دۆناڵد ترەمپ:

“مارکۆ وەک باشترین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناوی دەچێتە مێژووەوە”

هەژان هادی

هەرچەندە ترەمپ بەوە ناسراوە کە حەزی بەوەیە بە شان و باڵیدا هەڵبوترێ، بەڵام ئەمجارە ئەو بە شان و باڵی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیدا هەڵدا و وتی، “مارکۆ رۆبیۆ وەک باشترین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناوی دەچێتە مێژووەوە”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک لە هیندستانە و ئەمڕۆ لە ئێوارەخوانێکدا لەو وڵاتە بەشداری کرد و لە گەرمەی ئێوارە خوانەکەدا ترەمپ پەیوەندی بە رێکخەرانی خوانەکەوە دەکات و لەوێدا دەڵێت، “مارکۆ وەک باشترین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناوی دەچێتە مێژووەوە”.

لەو ئێوارەخوانەدا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی بە سێرجیۆ گۆر، باڵیۆزی ئەمریکا لە هیندستان دەکات و پێی دەڵێت، “مارکۆ باشترینە، ئەو وەک باشترین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناوی دەچێتە مێژووە”.

ترەمپ بە مارکۆ رۆبیۆ دەڵێت، “دەزانم باش نوێنەرایەتیمان دەکەیت”.