له‌ پێباز نۆ راوچى ده‌ستگیركران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسى دارستانى گەرمیان ده‌ڵێت، نۆ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ویستوویانه‌ له‌ سنوورى ناحیه‌ى پێباز راوبكه‌ن.

ده‌ستگیركردنى ئه‌و راوچیانه‌ لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێباز، دوێنێ شه‌و بووه‌، به‌ڵام راگه‌یاندنى پۆلیسی دارستانى گه‌رمیان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

مەبەستیانه‌ دیارده‌ى راوكردنى جۆراوجۆر له‌سنووره‌كه‌یان نه‌هێڵن، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌.

ده‌شڵێت “نۆ هاوڵاتییەكه‌ كەره‌ستەی راوکردنیان پێبوو و دەستی بەسەردا گیراوە و لێپرسینه‌وه‌ى یاساییش له‌گه‌ڵ هه‌موویان ده‌كرێ”.

ئەمساڵ پێباز لە رووی کشتوکاڵەوە حەشر دەکات

ئەمساڵ پێباز لە رووی کشتوکاڵەوە حەشر دەکات