"لەماڵەوە مەیەنە دەرەوە"
لە قەرەداغ رێگای سەرەکی چەند گوندێک لە پاشماوەی باران پاککرایەوە
فەرهاد حەسەن
سەرۆکایەتی شارەوانی قەرەداغ ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوورەکەی دەکاتەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە، هاوکات رێگای چەند گوندێکیشیان پاککردەوە کە بەهۆی پاشماوەکانی باران ئاستەنگیان بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروستکردبوو.
شارەوانی دەڵێت، لە چوار چێوەی کارەکانی رۆژانەیان بەهەمانگی پۆلیسی قەرەداغ و تیمی شارەوانی و کۆمپانیای ئۆرانۆس ، سەرةڕاى رۆژانی پشوو، ھەستاون بە پاککردنەوە و لابردنی ئەو خۆڵ و قوڕەی کە بەهۆی باران بارینەوە دارماوەتە سەر رێگای سەرەکی چەند گوندێک.
گوندەکان بریتین لە میریاسی سەروو و خواروو، قەڵاقایمز، سولیاوا، نەوتی، ئاوایی شیخ مستەفا، کانی هەنار و چەند گوندێکی تر، کە ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردبوو.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواو سەلامەتی هەموولایەک بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، هەر رووداوێکی بەپەلە و نەخوازراویش بەدیکرا پەیوەندی بەم ژمارەی تەلەفونەی شارەوانییەوە بکەن: 0771 9937701 و 0770 139 3743