نەوتی رەش و بەنزین

28 کەس لەسەر بەقاچاغبردنی نەوت دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە عێراق، دەست بەسەر زیاتر لە 460 هەزار لیتر سووتەمەنیدا گیراوە، کە هەوڵدراوە ب ەشێوەی قاچاغ ببرێتە دەرەوەی وڵات.

ئەمڕۆ دووشەممە 20.11.2023، ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لەسەر هەوڵدان بۆ بەقاچاغبردنی 460 هەزار لیتر سووتەمەنی، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا 28 هاوڵاتی دەستگیر کراون.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، ئەو بڕە سووتەمەنیە لە جۆری نەوتی رەش و بەنزین بووە و لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە خاڵە سنورییەکاندا، توانراوە دەستیبەسەردا بگیرێت.

ھەواڵگری عێراق: بەقاچاغبردنی 800 هەزار دۆلار پوچەڵکرایە...

ھەواڵگری عێراق: بەقاچاغبردنی 800 هەزار دۆلار پوچەڵکرایەوە

جگە لە سووتەمەنییەکە، دەست بەسەر 17 تانکەر و نۆ تانکی و چوار خەزانەی گەورەدا گیراوە، کە بە کارهێندراون بۆ گواستنەوە و عەمبارکردنی سووتەمەنی و لە پارێزگاکانی عێراقدا دەستیان بەسەردا گیراوە.

لە مانگی ئابی ئەمساڵیشدا، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە ئاشکرای کرد، سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر 10 تۆمەتباری بەقاچاغبردنی نەوتدا سەپاند، کە لە رێگەی بارهەڵگرەوە بە نووسراوی ساختە نەوتیان بۆ دەرەوە دەگواستەوە.