بۆ قوتابیانی قۆناغی 12 چی دەڵێت؟

وەزیری پەروەردە: هەژمارکردن یان نەکردنی خوێندن لە دەسەڵاتی وەزارەتدایە

964+

پێشەوا محەمەد

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم دەڵێت، هەژمارکردن یان نەکردنی پڕۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە دەسەڵاتی وەزارەتەکەیدایە.

ئەو لێدوانەی وەزیری پەروەردە لە کاتێکدایە، 66 رۆژە دەوامی خوێندنی ساڵی نوێ دەستیپێکردووە و لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە وانە نەخوێندراوە، ئەوەش دەنگۆی حسابنەکردنی ئەمساڵی خوێندنی لەو پارێزگایانە بەدوای خۆیدا هێنا.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە داواکارانی قوتابیانی قۆناغی 12 لەو دوو پارێزگایە بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە وتی، “کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن زیان بە قوتابیان دەگەیەنێت و دڵنیاییدایە خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە سلێمانی کە مافیان پارێزراو دەبێت”.

دەشڵێت، پڕۆگرامەکانی خوێندن لە ھەموو شوێنێک تەواو دەکرێن.

وەزارەتی پەروەردە سێ رێنمایی بۆ خوێندنگە ناحکومییەکان...

وەزارەتی پەروەردە سێ رێنمایی بۆ خوێندنگە ناحکومییەکان دەرکرد