دوێنێ شەو چی روویدا؟
لە ئاگرکەوتنەوەکەی هەولێر و گەرمیانەوە تا پەرەسەندنی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا
پەری ساڵح
ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێدوانە توندەکانی ترەمپ لە بارەی ئێران؛ لە ئاگرکەوتنەوەکەی هەولێر و گەرمیانەوە تا پەرەسەندنی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا
📌دەوروبەری کاتژمێر 9ـی شەوی رابردوو ئاگر لە شوقەکانی مامۆستایان لە هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 40 کەس رزگارکران و چوار کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کران بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە، هۆکاری ئاگرەکەش شۆرتی کارەبا بوو، بەپێی قسەی وتەبێژی بەرگری شارستانی.
📌شەوی رابردوو کچێکی تەمەن شەش ساڵان لە ناحیەی کۆکس لە گەرمیان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە لە ماڵی نەنکی گیانی لەدەستدا.
📌عەلى زەیدى سەرۆک وەزیرانى عێراق بە رەزامەندی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ، دەستپێکردنەوەى گەشتەکانى نێوان عێراق و ئێرانى راگەیاند کە رۆژانە 40 گەشت ئەنجام دەدرێت و تەنیا فڕۆکەخانەى نەجەفیش پێشوازى لە فڕۆکە مەدەنییەکانى ئێران دەکات، بەڵام هێڵى فڕۆکەوانى ماهانى ئێرانى، هەڵپەسێردراوە و ناتوانێت بۆ ئاسمانى عێراق بفڕێت
📌فڕۆکەخانەی دوبەی: پاش چەند رۆژێک راگرتنی گەشتەکان لەسەر داوای دەسەڵاتداران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆیشتنی یەکەم فڕۆکەی ئیسرائیلی بەرەو تەلئەبیب دوای رووداوەکەی “فلای دوبەی” راگەیاند.
📌ئەکسیۆس لە سەرچاوەی بەرپرسانی ئەمریکییەوە: یاریدەدەرە باڵاکانی ترەمپ بە نهێنی لە کامپ دەیڤد کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئێران و یەمەن.
📌ترەمپ: بەمزووانە یەدەگی ستراتیژیی نەوتەکەمان پڕ دەکەینەوە.
📌ترەمپ: جەنگ لەگەڵ ئێران بەمزووانە بە رێگەیەک لە رێگەکان راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنە بەراییەکان کۆتایی پێ دێت
📌ترەمپ: ئەوەی ئێستا دەیدەین زۆر کەمترە لە تێچووی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە.
📌ترەمپ: پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئەورووپییەکاندا هەیە.
📌ترەمپ: هەرکە پرسی ئێران کۆتایی هات، نرخی نەوت دەگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.
📌سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ: هێرشە نوێیەکانی رووسیا پردێکی دیکەیان لەسەر رووباری دنیبرۆ کردووەتە ئامانج.
📌میدیای ئۆکرانیا: وڵاتانی رۆژئاوا پلان دادەنێن بۆ رزگارکردنی نێردە دیپلۆماسییەکانیان لە کیێڤ ئەگەر بێتو بارودۆخی ئاسایش بە شێوەیەکی بەرچاو تێکبچێت.
📌میدیاکانی فەلەستین: سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر شاری غە*ززە و کوژراو بریندار هەیە.
📌میدیاکانی لوبنان: بۆردومانەکانی ئیسرائیل شارۆچکەی “حەداسا”ی لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
📌هێزەکانی هاوپەیمانان لە باشووری سعودیە رایانگەیاند کە سێ مووشەکی بالیستییان بەرەو شاری “خەمیس موشەیت” لەسەرتاپای ئاسمان تێکشکاندووە و رێگرییان لێکردوون، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی موشەکەکانیش لە چەند ناوچەیەکی جیاواز، بریندار هەیە و زیانیش بەر قوتابخانەیەک و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کەوتووە.
📌پۆلیسی بەریتانیا: تۆمەتبارکردنی دوو ئێرانی بە تەقاندنەوە و پلاندانان بۆ کردەوەیەکی تیرۆریستی دژ بە کۆمەڵگەی جودای لە مانچستەر راگەیاند.