سەرۆکی دەستە و ژینگەی هەلێر سەردانیان کردن

ئەوەی سەوزەی بەئاوی پیس کردبێ شوێنەکەی تێک دەدرێ

ئەحمەد مستەفا

بڕیار درا بە زووترین کات دەست بە تێکدانی ئەو شوێنانە بکرێت کە بە ئاوی پیس سەوزە و بەرهەمی کشتوکاڵی لە هەولێر ئاو دەدەن، ئەوەش بۆ پاراستنی ژینگە و تەندروستی هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ، چوارشەممە 30.9.2026، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، لەگەڵ دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر، سەردانی کارگەی شیش و هەندێک کارگەی بێ‌مۆڵەت کرا کە کاری پاڵاوتنی گاز و نەوت و رۆن دەکەن، لەوێشەوە چوونە لای سەوزە فرۆشەکان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ژینگەی هەولێر کە ئەمشەو بڵاوی کردووەتەوە و 964 بینوویەتی، دواتر لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانی شەش، سەردانی ئەو شوێنانە کرا کە بە ئاوی پیس، ئاودانی سەوزە و بەرهەمی کشتوکاڵی تێدا ئەنجام دەدرێت.

لەوێ، بڕیار درا کە بە زووترین کات دەست بە تێکدانی ئەو شوێنانە بکرێت، بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی و ژینگە و رێگریکردن لە بەکارهێنانی ئاوی پیس بۆ ئاودانی بەرهەمی کشتوکاڵ بەکاردەهێنن و ژینگەی هەولێر ئەوەی راگەیاندووە.