دیمەنی ئەو دووکەسەی دەستگیر کراون بە تۆمەتی فێڵکردن. وێنە.پۆلیسی سلێمانی
فێڵیان کردووە و دەستگیرکران
کارتۆنی بەتاڵ دەنێرن و پارەی خۆیان وەردەگرن
964+
توانا نەقی
مەفرەزەکانی پۆلیسی کوردسات لە سلێمانی دوو تۆماتباریان بە تۆمەتی فێڵکردن و دەستبڕینی ژمارەیەک هاوڵاتی دەستگیرکرد، کە پارە لە خاڵک وەردەگرن و مۆبایل دادەخەن دوایی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای ژمارەیەک هاوڵاتی کە فێڵیان لێکراوە ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە، گوایە بە ناوی گەیاندنی کاڵاوە پارەیان وەرگرتووە دواتر مۆبایلیان کوژاندووەتەوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەم دوو کەسە چەندجارێک بە تەکسی کارتۆنیان ناردووە بۆ کەسێک و بەڵام پێشوەخت بڕە پارەیەکیان لە شۆفێری تاکسیەکە وەرگرتووە و گوایە ئەو کەسەی کە کارتۆنەکەی بۆ ئەبەن وەک کڕیار ئەو پارەکە دەداتەوە، بەڵام کە تاکسیەکە دەردەچێت هەردوو ژمارەکە دادەخرێت و دیارنامێنن.
وتیشی، جاری وا هەبووە 300 هەزار بۆ 500 هەزاریان لەو شۆفێرە وەرگرتووە و بێ ئەوەی کارتۆنەکە کە دەینێرن عەشتەبای خوای تیادا بێت یان هەندێک پسکیتی تێدەکەن.
پۆلیس دەڵێت، تۆمەتباران ( ن، ع، ح) لە دایکبووی 1982 و (ج، ع، ح) لە دایکبووی 1990 کە پێشینەی تاوانیان هەیە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە پێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەگەڵیان.
پێشتریش ئەم رووداوە لە هەولێریش دووبارە بووەتەوە و پۆلیس خۆی ئاماژەی پێکردووە کە هەمان فێڵ لە هاوڵاتی بەتایبەت تەکسیەکان دەکرێت.