لەسەر رێگای کەلار بۆ کفری

لە یەکشەممەوە زیاتر لە خێرایی دیاریکراو بڕۆن کامێراکان تۆمارتان دەکەن

میلاد جەلال – گەرمیان

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ کە تیژڕەویی لەسەر رێگای سەرەکی کەلار بۆ کفری تۆمار دەکەن دەکەونە کار، وتەبێژی هاتوچۆش دەڵێت، لەم قۆناغەدا کامێراکان بەکارهێنانی موبایل و نەبەستنی پشتێن تۆمار ناکەن.

پەیامنێری گەرمیان، چووەتە سەر بەشێکی ئەم رێگا سەرەکییە و ووردەکاری ئەم کامێرا نوێیانەتان پێدەڵێت، کە بەگشتی بریتین لە 16 کامێرا و هەر سایدێک هەشت کامێرای بۆ جێگیر دەکرێت.

سامان عەلی، وتەبێی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان بە 964 ی راگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 7.6.2026 کامێراکان بە فەرمی دەکەونەکار و پێشتریش تاقیکراونەتەوە.

دەشڵێت “لەم قۆناغەدا کامێراکان تەنیا سەرپێچی تیژڕەویی تۆمار دەکەن و کۆمپانیای جێبەجێکاریش دەزانێت کە ئاخۆ لە داهاتوودا کامێراکان بەکارهێنانی موبایل و نەبەستنی پشتێنەی سەلامەتی تۆمار دەکەن”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن