حاسڵاتی رووداوەکانی غەزەو دەرودراوسێتان پێ دەڵێین

حەماس دەڵێت ئیسرائیل دەست ناپارێزێت و ناتەنیاهۆش باس لە قۆناغی دوای شەڕ دەکات

964+

ژووری هەواڵ

ناتەنیاهۆ لەچاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی CNN دەڵێت: بیر لەوە دەکەینەوە پاش شەڕەکە شێوازێکی بەڕێوەبردن لە غەزە بچەسپێنین کە لە قوتابخانەکاندا فێری منداڵان بکرێت هاوکاری ئێمە بکەن.

سەرکردەیەکی حەماس دەڵێت: هەموو جیهان وەستاوەو تەماشای کۆمەڵکوژی ناو نەخۆشخانەکانی غەزە دەکەن، ئیسرائیل ئیتر دەست لە هیچ شتێک ناپارێزێت.

کۆشکی سپی رایگەیاند: نابێت بەهیچ جۆرێک خەڵکی غەزە ناچار بکرێن بە زۆرەملێ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان جێبهێڵن، نابێت خاکەکەشیان بچووک بکرێتەوە.

ئەم ئێوارەیە حیزبوڵای لوبنانی لە خاکی لوبنانەوە کۆمەڵێک موشەکی بە ئاڕاستەی ئیسرائیل هەڵدا، موشەکەکان روویان لە ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل بوو.

رۆژنامەی هائارێتزی ئیسرائیلی نوسیوێتی: 37 رۆژە ئیسرائیل شەڕێکی قورس لە غەزە بەڕێوەدەبات، ئەم هێرشە سەختە دەرفەتی ئازادبوونی دیلەکان کەم دەکاتەوە.

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم

حاسڵاتی کوژراو و بریندارانی شەڕی غەزە

حاسڵاتی کوژراو و بریندارانی شەڕی غەزە

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا