درۆنێک لە سەنتەری شاری کۆیە کەوتەخوارەوە

دەریا ئەحمەد- کۆیە

بۆ یەکەمینجار هێرشی درۆنی کرایە سەر سەنتەری شاری کۆیە و زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.

چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش درۆن ئاراستەی سەنتەری شاری کۆیە کرا، دواتر دوکەڵ و ئاگرێکی زۆر لە ناوەڕاستی گەڕەکێک دەبینرا، پەیامنێری 964 سۆراغی کرد و پێی وتین، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەوە کۆگایەکی ئاگری گرتووە و بەپێی قسەی خاوەنەکەی زەرەرو زیانێکی زۆری پێگەیشتووە لەرووی مادییەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

پێشتر هێرشی درۆنی هەبوو بۆ کەمپەکان و دەروبەری کۆیە، بەڵام ئەمشەو ئامانجەکە ناو شاری کۆیە بوو، هاوکات هێرشی درۆنی هەبوو بۆ هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی..

پێداچوونەوە: پەری ساڵح