درۆنەکە لە سەقفەوە هاتووە
جگە لە گیان بەخشینی دوو هاوسەرەکە ماڵەکەش وێران بووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوێنێ شەو کاتژمێر 12:15 خولەک ماڵێکی گوندی زەرگەزێ بە دەنگی درۆنێکی بێ رەحم و بە بڵێسە ئاگرەکەی وێران بوو لە ئەنامدا ژن و پیاوی ماڵەکە گیانیان بەخشی و دوو منداڵیان لە پاش بە جێماوە.
دیمەنەکانی ماڵەکە بەشێوازێکە کە درۆنەکە لە سەقفی خانووەکەوە هاتووەتە ژوورەوە و تەواوی ماڵەکەی کردووەتە وێرانە و کارەساتی خوڵقاندووە.
ئەو دوو هاوسەرەی گیانیان لەدەستداوە ناویان موسا ئەنوەر و موژدە ئەسعەدە و پیاوەکە پیشەی پێشمەرگە بووە و پێشتریش برایەکی لە شەڕی داعش شەهید بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی