تێچووە زەبەلاحەکەی
وەستانی شەڕ کاتییە یان دەست پێ دەکاتەوە و کێ براوە شەڕەکە بوو؟
964+
توانا نەقی
دوو هەفتە ئاگربەستی لە نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیندرا، هەرچەندە ئاگر بەست لە رێککەوتن جیاوازە و رەنگە ئەگەر لە دانوستانەکان نەگەنە ئەنجام شەڕ رووبداتەوە.
لە بەرنامەی ئەمجارە عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت شەڕ نەوەستاوە تەنیا کاتییە و دەبێت چاوەڕێی هەینی بکرێت.
هەروەها باسی تێچووی شەڕەکە دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە کەس بە براوە نازانێت لەم شەڕەدا:
ئەمە بەشێکە لەو بابەتانەی کە لە بەنامەکە باسکراوە دەتوانن بینەری بن.
– لە دانوستانەکان دەردەکەوێت شەڕ دەستپێدەکاتەوە یان نا
– جیاوازی نێوان ئاگربەست و رێککەوتن چییە؟
– کەس براوەی شەڕەکە نەبوو بەڵام ئێران زیانی زۆر زیاتر بوو
– ئێران ئەو ژمارە موشەک و درۆنەی نەماوە باسی دەکات
– بۆ هەرێمی کوردستان باش بوو ئەم شەڕە وەستا
– پاکستان وڵاتێکی ئەتۆمی و کاریگەرە لە ناوچەکە
– جارێ کەشتی و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەمێننەوە
– تیمەکان بەردەوام دەبن لە مەشق و راهێنان
– شەڕ راوەستێت کەشتی و چەکەکان دەبرێنە شوێنەکانی خۆیان
– دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ راگەیاندنەوەی شەڕ
– باڵەکانی ئێران لاواز دەبێت و چاویش لەسەر عێراقە
– کاریگەری جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا
– هەر خولەکێک بۆ شەڕەکە ملۆنێک دۆلار تێچووی بووە
– عەقیدە و ستراتیژی شەڕەکە چوار خاڵی بەهێز بوون
– شەڕی ئۆکرانیا گەرمتر دەبێت