بەپێی ئامارێکی تەندروستی سلێمانی

لە مانگی رابردوودا سکچوون و رشانەوە بەرزترین رێژەی هەبووە لەناو منداڵان

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 16 هەزار و 345 منداڵ بردراونەتە نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی و دوو هەزار و 182یان هێڵدراونەوە، لەو رێژەیە بەرزترینی حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە بووە.

بە پێی ئامارێک کە تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، 818 حەڵەتی سکچوون و رشانەوە و وشکبوونەوە و 456 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمار كراوە و 217 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون، 232 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 311 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 239 منداڵ لە بەشی Rا هێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا 14 هەزار و 731 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 230 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 456 سۆنەر و 88 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 378 تیشك گیراوە.

مانگی نۆ 15 هەزار و 950 منداڵ بردرابوونە نەخۆشخانەکە و 965 حاڵەتی سكچوون و رشانەوە و وشكبوونەوە تۆمار کرابوون.

لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی نزیکەی هەزار حاڵەتی سکچوون و ...

لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی نزیکەی هەزار حاڵەتی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراون