هەولێر
لێبوردەیى خەڵک؛ جەژن و گەردن ئازادیى
964+
ئەحمەد شەمزین-هەولێر
بەرەو جەژنى قوربان دەڕۆین و هاوڵاتیان لە 964ـەوە گەردن ئازادى لە یەکترى دەکەن و لێبوردەیى بەرامبەر یەکترى دەردەبڕن.
پەیامنێرى 964 لە شارى هەولێر، لەبارەى گەردن ئازادى ژمارەیەک هاوڵاتى دواندووە، هەمووان رۆحێکى گەورەى لێبوردەیى پیشان دەدەن و گەردن ئازادى لە یەکترى دەکەن، زۆربەیان کۆکن لەسەر ئەوەى ژیان کورترە لەوەى بە ئازاردانى یەکترى بەسەرى ببەن.
جگە لە هاوڵاتییەک کە وەک دەڵێت،”غەدرم لێکراوە و ماڵم خوراوە، لە دادگاش سوێندیان بە درۆ لە دژ خواردووم بۆیە گەردنمى دوو کەس ئازاد ناکەم”،هەموو ئەوانەى بۆ مایکى 964 دواون بە لێبوردەییەکى زۆرەوە گەردنى یەکترى ئازاد دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح