شۆفێرەکەی بریندار بوو

ئۆتۆمبێلێک لە رێگای کەلار – کفری وەرگەڕا 

هەژان هادی

هاتوچۆی گەرمیان لە دووەم رۆژی جەژنی قوربان وێنەی رووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردەوە و وتی، لە رێگای کەلار کفری ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەشی برینداربوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیان، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.5.2026 روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کراوە لە کەلار.

وەک هاتوچۆی گەرمیان باسی دەکات، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری هۆندا ئەڤانتی بووە و شۆفێرەکەی لە قەزای کفرییەوە، بە ئاڕاستەی قەزای کەلار هاتووە و لە نزیک گوندی (وەلی هەییەر) وەرگەڕاوە.