چاڵ و چۆڵه‌كانى كێشه‌یان بۆ خه‌ڵك دروست كردووه
قه‌ڵادزێ ره‌نگ و رووى شه‌قامه‌كانى ده‌گۆڕێت
964+
محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ
بەشێک لە شەقامەکانی قەڵادزێ و چاڵ چۆڵیان لێ دروست بووە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، گرفتیان بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروستکردووە، ئێستا کاریان تێدا دەکرێت بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەیان.
ئارام محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی قەڵادزێ بە 964ـی وت “کارکردن لە چاکكردن و سیانەکردنی شەقام و کۆڵانەکان بەردەوامە، بەشێک لەو شەقامانەی ئێستا ئیشان لەسەر دەکرێت، بەهۆی کۆنیەوە چاڵ و چۆڵیان تێدا دروست بووە.
وتیشی “بڕى 50 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و شه‌قامانه و سەرجەم رێکاره ئیداری و هونه‌رییەکان تەواو کراون و پارەکەشی وەرگیراوە، بە شێوازی راستەوخۆش جێبەجێ دەکرێت “.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن