دوو رۆژ جارێک ئاو دەکڕن
گەڕەکە تازەکەی کەلار بەدەست نەبونی خزمەتگوزاری پەرێشانە
964+
میلاد جەلال
پێشتر دانیشتوانی گەڕەکی نێرگز لە ناو چەند بینایەکی سەردەمی حکومەتی بەعس بووە بەڵام کە زەویان بۆ دابینکراو و خانوویان لەسەر دروستکرد و وتیان نەجاتمان بوو لەدەست بێ خانوویی بەڵام ئێستا ئەو گەڕەکەی بۆیان دروستکراوە دونیایەک کەموکوڕی لە خزمەتگوزارییەکان هەیە.
یوسف مەحمود، هاوڵاتییەکی گەڕەکەکە لە کەلار بە 964 ی وت، کێشەو گرفتی زۆریان لە ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و رێگا هەیە.
دەڵیت “هەر دوو رۆژ جارێک دانیشتوانەکەی ئاو دەکڕن بە تایبەتیش ئەوانەی کە ئۆتۆمبێلی بیکابیان نییە و ناتوانن بیگوازنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا کارەبای نیشتمانیان هەیە و هەر کاتێک ببڕێت بە ناچاری بەدیار گڵۆپی شەحن دادەنیشن”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن