ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەریخستووە

قایمقامی زاخۆ: زۆرینەی سواڵکەرەکانی شارەکەمان پێویستیان بە سواڵکردن نییە

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بەقسەی قایمقامیەتی زاخۆ بێت، رێژەی هەرە زۆری ئەو سواڵکەرانەی دەستگیرکراون، پێویستییان بە سواڵکردن نەبووە کەچی هەر کردوویانە، پێش پێنج مانگ قایمقامیەتی زاخۆ بڕیاری دەستگیرکردنی سواڵکەرانی قەزاکەی دەرکرد.

پۆلیسی زاخۆ لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا، نزیکەی 20 سواڵکەریان دەستگیرکرد و دواتر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5.11.2023، موشیر محەمەد، قایمقامی قەزای زاخۆ بە 964ی وت، لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆمان دەرکەوت، بەڕێژەیەکی زۆر کەم، هەندێک لە سواڵکەرەکان شایستەی هاوکاری بوون، ئەویش کچێکی گەنج لەبەر کەمی توانای دارایی بەناچاری لەخوێندن دابڕابوو گەڕێندرایەوە قوتابخانە، پیاوێکی بەتەمەنیش بێ خانەوادەبوو، هەموو مانگێک بڕە پارەیەکی لەلایەن قایمقامیەتی زاخۆ پێدەدرێت.

لە زاخۆ ساحیرێکی سناپ چات دەستگیرکرا و دار خورماکانی چ...

لە زاخۆ ساحیرێکی سناپ چات دەستگیرکرا و دار خورماکانی چوارقوڕنە وشکبوون

بەوتەی ئەو بێت، ئەوان بە وردی چاودێری سواڵکەرانیان کردووە، بەتایبەت ژنان، چونکە زانیارییان هەبووە لەژێر ناوی سواڵکەری کاری لەشفروشی دەکرێت، ئەو وتیشی، “ئەم رێکارێک بووە، تا خەڵکیش سواڵکەری بەدەرفەت نەبینن و بۆ مەرامی تایبەت بەکاریبهێنن، وە لە هەوڵداین کۆنترۆڵی دیاردەی سواڵکەری بکەین”.

سۆراغی 964 ئەوەی دەرخست، دیاردەی سواڵکەری لە قەزاکە رووی لە زیادبوون کردبوو، بۆیە ئیدارەی ناوچەکە رێکارێکی نوێی گرتەبەر، هەندێک لەو کەسانەشی لە دەرەوەی زاخۆ دەهاتنە ناوخۆی شارەکە و لە مزگەوتەکان و شوێنە گشتییەکان سواڵکەرییان دەکرد.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مسەفا