هەمووی بە شەش رۆژ
وه‌زاره‌تی دارایی: رۆژی شه‌ممه موچه دابه‌ش ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه موچه دابه‌ش ده‌كرێت و به شەش رۆژ موچه‌ی هه‌موو شوێنه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وەزارەتی دارایی و ئابووریی كوردستان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی 200 ملیار دینار لە لایەن بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، بۆیه رۆژی شەممە 4.11.2023 لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 9.11.2023 کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌یانی بڕی 450 ملیار دینار خرایه سه‌ر هه‌ژماری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره تا یه‌كشه‌ممه 250 ملیاره‌كه‌ی دیكه‌ش بخرێته سه‌ر هه‌ژماره‌كه، هه‌روه‌ك ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له به‌غدا به 964ی راگه‌یاند.
به پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ناوه‌ڕاستی ئه‌یلولی رابردوو، حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ موچه‌ی سێ مانگی 7 و 8 و 9ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
نوێکرایەوە
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند 250 ملیار دیناری دیکە لە رێگای بانکی رەشیدەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقدا.