باوک کورد و دایک ئەندەنوسیە و لە فێستیڤاڵی شەقڵاوە خواردنی ئەندەنوسی پێشکەش دەکەن
964+
ئاکام غەفور- سۆران
فێستیڤاڵی تووی شەقڵاوە تەنها تایبەت نەبوو بە نمایشکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان، بەڵکو ببووە شوێنی ئاوێتەبوونی کولتوورە جیاوازەکانیش، خێزانێکی کوردی – ئەندەنوسیش خواردنی ئەندەنوسی پێشکەش دەکەن.
کەژاڵ ئارام، کە دایکی ئەندەنوسیە و باوکی کورد، پێکەوە لەگەڵ خێزانەکەی لە گۆشەیەکی فێستیڤاڵەکە خواردنی ئەندەنوسی ئامادە دەکەن و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، موتوربەیە، دایکم ئەندەنوسییە و باوکم کوردە، لەنێوان هەردوو کولتوورەکەدا دەژین، نەنکم و باپیریشم واتە دایک و باوکی دایکم بە رەگەز چینی و هۆڵەندین.
رینا دایکی کەژاڵ کوردستانی زۆر پێخۆشە 26 ساڵە لێرە دەژی، زمانی کوردی دەزانێت و دەڵێت، دەتوانم نانی تیری و یاپراخ و شفتەش دروست بکەم.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح