ئەو ئۆتۆمبێلەی لە رووداوەکەدا بووە. فۆتۆ هاتوچۆ گەرمیان
بریندارێکی رووداوە هاتوچۆکەی کەلار گیانی لەدەست دا
ژووری هەواڵ
یەکێک لەو کەسانەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25.10.2023 لە رووداوێکی هاتوچۆدا، لەسەر رێگای کەلار – گوندی سەید خەلیل بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
قوربانییەکە بەهۆی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کراون و دوو ماتۆرسکیل بریندارببوو، لەبەر سەختی برینەکەی رەوانەی سلێمانی کرابوو.
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، لێخوڕی یەکێک لە ماتۆرسکیلەکان بووە و تەمەنی 19 ساڵ بووە و دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار بووە.
تەنیا ئەمڕۆ چوارشەممە، لە قەزای کەلار سێ رووداوی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگێک و چوار ئۆتۆمبێل و سێ ماتۆرسکیلدا روویانداوە و هەشت کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.