"بەردەوامی بە رێچکەکەتان دەدەین و ئامادەین ببینە قوربانی"
قالیباف چووە شوێنی کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندس
شۆڕش قادری
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران چووە شوێنی کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندس لە بەغدا و رایگەیاند، “بەردەوامی بە رێچکەکەتان دەدەین و ئامادەین ببینە قوربانی”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19.8.2026 محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لێکرا.
قالیباف لەگەڵ گەیشتنی بە بەغدا چووە شوێنی کوژرانی هاوڕێکانی، قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندس و دەڵێت، “بزانن کە ئێمە و هەموو ئەو کەسانەی لە ئێران و عێراق باوەڕیان بە قوتابخانەکەی ئێوە هەیە، تا گەیشتن بە ئامانجەکانی ئێوە ناسرەوین و ئامادەین لەو پێناوەدا سەروماڵی خۆمان فیدا بکەین”.