جه‌ماعه‌ت ماده‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێناوه
ئایا نازناوی مۆندیال له ئه‌رجه‌نتین وه‌رده‌گیرێته‌وه؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یاریزانێكی ئه‌رجه‌نتین به دوو ساڵ را‌گرتن سزا درا به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی وزه‌به‌خشی قه‌ده‌غه‌كراو، كه له مۆندیالیش به‌شداریی كردووه، ئێستا پرسیار ده‌كرێت ئایا نازناوی مۆندیال له ئه‌رجه‌نتین وه‌رده‌گیرێته‌وه.
هه‌واڵی سڕكردنی پاپو گۆمێزی ئەرجەنتینی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەهۆی به‌كارهێنانی مادەی وزه‌به‌خش، هه‌موو لایه‌كی دووچاری شۆك كردووه.
گۆمێز یاریزانی پێشووی یانه‌ی سێڤییای ئیسپانی و ئێستای یانه‌ی مۆنزای ئیتالییه.
گۆمێز لە دوو یاریی مۆندیالی قەتەر 2022 بەشداری کرد، لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە و لە قۆناغی 16یشدا بەرامبەر ئوستڕالیا، ئه‌وكاتیش پشكنینی ماده‌ی وزه‌به‌خشی بۆ كرابوو، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وت.
تۆڕی “ریلێڤۆ”ی ئیسپانی رۆژی هەینی بڵاویکردەوە، گۆمێز کە ساڵی رابردووش نازناوی خولی ئەوروپای لەگەڵ یانه‌ی سێڤیلیا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە تاقیکردنەوەی مادەی وزبه‌خش دەرنەچوو، بۆ ماوەی دوو ساڵ راگیرا.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، گۆمێز دەرمانێكی منداڵانی خواردووە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە خەوتن، بەبێ ئەوەی راوێژ بە ستافی پزیشکی تیپه‌كه‌ی بکات لەو کاتەدا.
ئایا مۆندیال له ئه‌رجه‌نتین و مێسی وه‌رده‌گیرێته‌وه؟
ئێستا پرسیار و دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، ئایا نازناوی مۆندیالی 2022 له ئه‌رجه‌نتین وه‌رده‌گیرێته‌وه، چونکە نموونەی پشكنینه‌كه‌ی گۆمێز لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو وه‌رگیراوه، واتە کەمێک پێش دەستپێکردنی مۆندیال.
وه‌ڵامه‌كه ئه‌مه‌یه: بەپێی یاسا جیهانییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی وزه‌به‌خش، نە هەڵبژاردەی گۆمێز و نە یانەکەی پێشووی (سێڤیلیا) مەترسی لەدەستدانی نازناوەکانیان نابێت.
مادەی 11ی یاساكه ئاماژە بەوە دەکات، نازناو لە هیچ یانه و تیپێکی نیشتمانی وەرناگیرێتەوە، ته‌نیا ئه‌گه‌ر زیاتر له دوو ئەندامی تیپەکە ماده‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێنابێت.
به‌ڵام ره‌نگه گۆمێز مەترسی ئەوەی لەسەر بێت میدالیای تایبەتی خۆی لە مۆندیال و یۆرۆپالیگدا لێ بکێشرێتەوە.
هێشتا ئه‌وه‌ش ماوه گۆمێزی ته‌مه‌ن 35 ساڵان تانه له بڕیاری سزادانه‌كه‌ی بدات و ئه‌و مافه‌شی هه‌یه.
پێشتریش له مۆندیالی 1994 دیێگۆ مارادۆنای كۆچكردوو، به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی وزه‌به‌خش دوورخرایه‌وه.