ئەمریکا ناهێڵێت شەڕەکەی غەزە بوەستێت

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ ئەمریکا دەسەڵاتی خۆی بەکارهێنا و رێگری کرد لە تێپەڕبوونی بڕیارێک بۆ وەستانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە.

رۆژی 12ی ئەم مانگە بەرازیل پرۆژەیەکی دابووە ئەنجومەنی ئاسایش، داوایکردبوو ئاگربڕێکی مرۆیی لە نێوان ئیسرائیل و حەماس رابگەیەندرێت، تا یارمەتی مرۆیی بگاتە غەزە.

دووجار دەنگدان لەسەر ئەو پرۆژەیە دواخرا و بەرازیل دەقی پرۆژەکەی دەستکاری کرد، ئەمڕۆ لە 15 ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش 12 ئەندامیان دەنگیان بە پرۆژەکە دا، روسیا و بەریتانیا هەر دەنگیان نەدا و ئەمریکاش مافی ڤیتۆی بەکارهێنا و پرۆژەکەی هەڵوەشاندەوە.

ڤیتۆ، مافێکە تەنیا بە پێنج ئەندامە بنچینەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دراوە (روسیا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەمریکا).