دۆناڵد ترەمپ: 

“دانوستان لەگەڵ ئێرانییەکان بەباشی دەڕواتە پێش بەڵام جێی سیقە نین”

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دانوستان لەگەڵ ئێرانییەکان بەباشی دەڕواتە پێش بەڵام کێشە ئەوەیە کە جێی سیقە و متمانە نین و زۆر بە ئاسانی بەڵێنەکانیان پشتگوێ دەخەن.

دۆناڵد ترەمپ لە شوێنی مانەوەی لە فلۆریدا قسەی بۆرۆژنامەنووسان کرد و وتی، “دوای ئەوەی سیستمی بەرگری و هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی ئێرانمان لەناوبرد، ئێستا هیچ پەلەیەکمان نییە لەگەڵ ئەو وڵاتە، توانا ئەتۆمییەکانمان لەناوبردووە و تەنیا یەک بۆ دوو پێگەی ماوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین”.

دووپاتیشیکردەوە، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، کاربەدەستانی تاران دەیانەوێ رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بکەن و لە داهاتوودا دەبینن چیان بەسەردێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا هەفتەی داهاتوو شەڕی لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە؟، ترەمپ وتی، “لە بەردەم میدیاکاندا باسی ئەوە ناکەم”.