هەواڵ

کچ رفێنەکان دەستگیرکران و لە شیلادزی گەنجێک بە مردوویی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە

ژووری هەواڵ

سێ تومەتبار ویستویانە کچێکی 15 ساڵان بڕفێنن، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ئەو سێ کەسەی قۆڵبەستکردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەرهەڵدانی شیلادزێ کەسێک بەمردوویی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە و هێشتا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانرێت.

لە مارکێتی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێ بوون لە هەولێر، گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە دەردەکەوێت، لە مارکێتێکدا بە چەند پۆستەرێکی جیاواز لەسەر بەرادی خواردنەوە گازییەکانی نوسرابوو، “راگرتنی لە فرۆشتنی کۆکا کۆلا، بۆ پشتگیری نەکردنی ئیسرائیل”.