بڕیاری بانکی ناوەندییە

راکێشانی دۆلار لەبەشێکی زۆری ئامێرەکانی ATM وەستاوە

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی بەدواداچوونی 964 ئەمڕۆ شەممە لەبەشی زۆری ئامێرەکانی ATM لەهەولێر  راکێشانی دۆلار راوەستاوە.

ئەوانەی ئەمڕۆ لە ئامێرەکانی ATM هەوڵیانداوە دۆلار رابکێشن، نامەی ئاگاداریان بۆ هاتووە تیایدا نوسراوە “بەبڕیاری بانگی ناوەندی جگە لە دیناری عێراقی ناتوانێت دۆلار رابکێشیت”.

لە مانگی ئابی ئەمساڵ بانکی ناوەندی پێدانی دۆلار لەڕێگەی ئامێری ATM-ی راگرت، بەڵام بەشێک لە بانکەکان بەشێوەیەکی کاتی پێیوە پابەندبوون و دواتر ئەو بڕیارە نەچووە بواری جێنەجێکردن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە RT بانک بۆ 964 وتی، “ئەو بڕیارە سێ مانگ بەر لە ئێستایە و ئێمە لەو کاتەوە بەبڕیارەکەی بانکی ناوەندی پابەندین”.

964 زانیویەتی، بەشداربووانی بەشێک لە بانکەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەبێ گرفت دەتوانن لە ئامێرەکانی ATM-ی ئەو بانکەی لێی بەشدارن دۆلار رابکێشن.

ئامێرەکانی ATM دۆلار نادەن بە کەس

ئامێرەکانی ATM دۆلار نادەن بە کەس