فریاکەوتنى نەخۆشخانەى رەئوف بەگ بۆ 964:

گیانى لەدەستداوە؛ کەسێک ئۆتۆمبێل لێیداوە و ناناسرێتەوە

بڕوا مەجید- شارەزوور

کەمێک لەمەوبەر، لە رێگاى نێوان زەڕایەن بۆ عەربەت بە دیاریکراوى لە نزیک گوندى دسکەرە، ئۆتۆمبێلێک کەسێکى کردە ژێرەوە و گیانى لەدەستدا.
سامان سابیر، بەرپرسى بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى شەهید رەئوق بەگ لە شارەزوور بە 964ـى وت،”کەسەکە تەمەنى نزیکەى 40 ساڵە، پانتۆڵێکى رەشى کۆماندۆ و فانیلەیەکى رەساسى لەبەردایە، بەهۆى  ئەوەى ناسنامەى پێ نییە ناناسرێتەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح