بێسەرەتاکان بە دڵیان نییە

سۆران؛ بڕیارێک کۆتایى بە سەرەى بەنزین هێنا

ئاکام غەفور- سۆران

لە سۆران بڕیارێک کۆتاىى بە سەرەى دوورودرێژى بەنزینى 750 دینارى هێناوە، بەڵام ئەمە بە دڵى ئەو شۆفێرانە نییە کە ئۆتۆمبێلى بێسەرەتایان هەیە، چونکە ئەوان تەنیا دەتوانن لە یەک بەنزینخانە بەنزین وەربگرن.

ئیدارەى سۆران ماوەى هەفتەیەکە بڕیارێکى جێبەجێکردووە کە نابێت ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان یان ئەوانەى ژمارەى تابلۆیان هەرێمى کوردستان نییە لە بەنزینخانەکان بەنزین وەربگرن، ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى سەرەى بەنزین نەمێنێت و ئۆتۆمبێلەکانى تر بە ماوەیەکى کەم بەنزینى خۆیان وەربگرن.

پێچەوانەى ئەوە، ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەى کە لە سنوورەکە هەن و ژمارەکەیان نزیک دەبێتەوە لە 8 هەزار ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا، تەنیا لەیەک بەنزینخانە دەتوانن وەریبگرن، ئەوەش واى کردووە ئەوان بۆ ماوەیەکى زۆر لە سەرەدا بووەست.

نەوت و کانزاکانی سۆران بە 964ـى وت،”دواى ئەوە بڕیارە، بیر لەوە دەکەینەوە بەنزیخانەیەکی تریش بۆ ئۆتۆمبیلە بێسەرەتاکان دیارى بکەین تا ئەوانیش بە ئاسانى بەنزین وەربگرن”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح