دیمه‌نێكی كاتى كۆنكرێتكردنى كۆڵانه‌كه‌ى گوندى ئێندزه... وێنه: شاره‌وانى قه‌ندیل
25 گوندى بنارى قه‌ندیلیش به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه
كۆڵانێكی سه‌ره‌كى گوندى ئێندزه كۆنكرێت كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه چاككردنى رێگاوبانه‌كان رووى له گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل كردووه، به‌شێكیان له‌نوێوه قیرده‌كرێن و به‌شێكی دیكه‌شیان به‌هۆى لافاوه‌وه تێكچوون، له‌گوندێكی ئه‌و بناره‌ش به‌شێك له كۆڵانه‌كان كۆنكرێت كران.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڕیاردرا ته‌واوى رێگاى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل قیڕتاو بكرێن، له كورته‌ك ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته گونده‌كانى قڕناقا و پشتئاشان و درێژى رێگاكه‌ش 11.5 كیلۆمه‌تره و 25 گوند به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
شاره‌وانى بنارى قه‌ندیلیش ده‌ڵێت، پڕۆژه‌ى پڕۆژه‌ى چاككردنى رێگایه‌كیان له‌به‌رده‌سته هه‌ردوو گوندى كویله و زه‌نگه‌ڵین به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و به‌بڕی 30 ملیۆن دینار، له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانییه‌كه‌یان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل به 964ـى وت، له ئێستادا كارى كۆنكرێتكردنى كۆڵانێكی سه‌ره‌كى گوندێ ئێندزه به‌هاوكارى شاره‌وانییه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرا، درێژی كۆڵانه‌كه 60 مەتر و پانییه‌كه‌ى پێنج مه‌تره.
وتیشی “پڕۆژه‌ى چاككردنى رێگاوبانى گونده‌كانى كویله و زه‌نگه‌ڵینیش له جێبه‌جێكردن دایه و به‌م زووانه كاره‌كانى كۆتایی دێت”.
شارەوانی بناری قەندیل لە پارتی کرێکارانەوە نزیکە و سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.