دیمهنێكی داره بهتهمهنهكان كه له چهند شوێنێكی سلێمانى چێندراون.. وێنه: 964+
پێویستی ئاودێری کەم بووەتەوە
باخچەکانی سلێمانی ئاو پاشەکەوت دەکەن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لەگەڵ تەواوبوونی هاوین، ئاودانی باخچەو بلوارەکانی سلێمانی بەرێژەی 75٪ کەمبووەتەوە، ئاوە زیادەکە بۆ پێویستیەکانی هاوینی داهاتوو هەڵدەگیرێت.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ی وت، رێژەی ئاودانی باخچەکان کەمکراوەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو تەندەرەی هەیە کە ساڵانە ئاو دابیندەکرێت، ئەو رێژەیە پاشەکەوت بکرێت بۆ وەرزی گەرمای ساڵی داهاتوو.
بەرێوەبەرایەتی باخچەکان لە ساڵێکدا بڕی 380 ملیۆن لیتر ئاویان لەرێگەی تانکەرەوە بۆ دابین دەکرێت، پێویستە بەجۆرێک بەکاری بهێنن بەشی هەموو ساڵەکە بکات.
ئێستا کەشوهەوا فێنکی کردووە، ئەو ئاوەی بەکاریدەهێنن بۆ ئاودان تەنیا نزیکەی دووملیۆن لیتر دەبێت کە دەکاتە 25٪ی ئەو بڕەی لە هاویناندا بەکاریانهێناوە.
هاوینی ئەمساڵ یەکێک بوو لە هاوینە گەرمەکان بۆیە بە بەردەوامی لەرێگەی تانکەر و بیرەکانەوە باخچەکانی سلێمانی ئاودێری دەکران.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین