49 رۆژە نەنێژراوە
“تاوەکو ئێستا شوێنی ناشتنی تەرمی عەلی خامنەیی دیاری نەکراوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەرپرسێکی مەزارگەی ئیمام رەزا لە مەشهەد لە باکوری رۆژهەڵاتی ئێران رایگەیاند، هێشتا شوێنی ناشتنی عەلی خامنەیی رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە ناو کۆمەڵگەی مەزارگەکەدا دیاری نەکراوە و ئاماژەی بەوەدا کە “هێشتا شوێنی رێوڕەسمی پرسەکەشی دیاری نەکراوە”.
عەبدولحەمید تالەبی، سکرتێری لێژنەی بۆنە تایبەتەکان لە مەزارگەی ئیمام رەزا، با ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەمەش هێشتا شوێنی وردی ناشتنەکە لەناو مەزارگە پیرۆزەکەدا دیاری نەکراوە.
خامنەیی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای رۆژی شەممە 28.02..2026 لە هێرشێکی مووشەکیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئۆفیسەکەی خۆیدا کوژرا، دوابەدوای کۆچی دوایی، حکومەتی ئێران 40 رۆژ ماتەمینی و بۆ ماوەی هەفتەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند. سوپای پاسداران و سوپای ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و سوێندی تۆڵەی تیرۆرکردنی خامنەیییان داوە.
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی درێژەترین ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، دوای ئەوەی لە ساڵی 1981 تاوەکو 1987 وەک سەرۆک کۆماری ئێران و لە ساڵی 1989 ەوە لە پۆستی رێبەری مەزنی ئێرانی بوو.