لە سبەینێ سەردانیان بکەن

گەشتوگوزاری راپەڕین ناسنامە و مۆڵەت بۆ خاوەن بەلەمەکان دروست دەکات

فەرهاد حەسەن

گەشتوگوزاری راپەڕین دەستی بە دروستکردنی ناسنامە و پێدانی مۆڵەت بە خاوەن بەلەمەکانی ئیدارەکەی کردووە داواشیان لێدەکات لە سبەینێ یەکشەممەوە سەردانیان بکەن.

ئەم رێکارە نوێەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری راپەڕین ، بەمەبەستی رێکخستن و تۆمارکردنی بەلەمەکانە، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی، ئاسایشی راپەڕین،ئەنجامی دەدات.

گەشتوگوزار دەڵێت، ئەم هەنگاوە لەپێناو پاراستنی گیان و سەلامەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران و بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزاری گەشتیارییە لە سنوورەکەیاندا.

سەرجەم خاوەن بەلەم و جێت سکی سنوورەکەشی ئاگادار کردووەتەوە کە لە سبەینێ یەکشەممەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری راپەڕین بکەن، بە مەبەستی دروستکردن وەرگرتنی ناسنامەی فەرمی بەلەمەوانی.

هۆشداریشی پێداون، کە لەمەودوا بەبێ بوونی ناسنامەی فەرمی، رێگە بە هیچ بەلەمێک نادرێت لە دەربەند و ناوچە گەشتیارییەکاندا کار بکات.