مازندەران

ئێران؛ 69 کەس بەتۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا” دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

سوپاى پاسدارانی ئێران لە پارێزگای مازەندەرانی باکووری ئەو وڵاتە، دەستگیرکردنی 69 کەسی بە تۆمەتی کارکردن بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی دەرەوە و پلانی تێکدەرانە راگەیاند.

سوپاى پاسدارانمازەندەران دەڵێت: دەستگیرکراوەکان سەر بە رەوتى پاشایەتیخواز و پەیوەندیدار بە ئیسرائیلن و زانیاریی ناوەندە هەستیارەکانی ئێرانیان بۆ دەرەوە ناردووە.

هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر 20 ئامێری ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد (ستارلینک)دا گرتووە، کە بە وتەی سوپا “بۆ ناردنی زانیاری بۆ کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ و دەزگا سیخوڕییەکان” بەکارهێنراون.

وەک ئەوەى ئاژانسى هەواڵى تەسنیمى ئێران بڵاوى کردووەتەوە، تۆمەتبارەکان بەوە دەستنیشانکراون کە لە ماوەی رابردوودا بەردەوام ناوەڕۆک و زانیاریی ناوخۆیی ئێرانیان بۆ “دوژمنان” گواستووەتەوە.

جەنگی سیخوڕەکان و نهێنی ئەو پیاوەی هەموو سەرەداوەکانی ...

جەنگی سیخوڕەکان و نهێنی ئەو پیاوەی هەموو سەرەداوەکانی بەدەست بوو