لە هەولێر

ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و پیاوێکی بەتەمەن گیانی لەدەستدا

شۆڕش قادری

لەگەڕەکی ئاری هەولێر و بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و پیاوێکی بەتەمەن گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 16.3.2026 تیمەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی ماڵێک لە گەڕەکی ئاری.

دوای گەیشتنیان بەشوێنەکە تیمەکان توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن بەڵام لە رووداوەکەدا پیاوێکی بەتەمەن گیانی لەدەستداوە.

بەرگری شارستانی هەولێر راشیگەیاندووە، تەرمی پیاوەکە لەلایەن تیمی رزگارکردنەوە دەرهێنراوە و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی کراوە و لەئیستاشدا تیمەکانیان خەریکی لێکۆڵینەوەن لەسەر رووداوەکە.