بڕیاردرا

تا شەڕ تەواو دەبێت هەموو هەڵبژاردنەکانى ئێران دواخران

964+

وریا فەتاح

کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی فەرمی تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی وڵاتی پەکخست و رایگەیاند، دیاریکردنی هەر کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن تەنیا دوای کۆتاییهاتنی شەڕ دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوی شۆرای نیگابان و ناوەندی هەڵبژاردنەکان: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و گوندەکان (کە هاوشێوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانە)، لەگەڵ هەڵبژاردنی تەواکاریی پەرلەمان و ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری، هەموویان دواخران.

سەرۆکی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بڕیاری داوە کە “خشتەی نوێی کاتی هەڵبژاردنەکان” تەنیا دوای ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە ئەنجومەنەکە کۆتاییهاتنی شەڕ رابگەیەنێت.

بەپێی بڕیارەکە، هەر کاتێک شەڕ کۆتایی هات، ناوەندی هەڵبژاردنەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ شۆرای نیگابان لە ماوەی دوو مانگدا رۆژى هەڵبژاردن و خشتەی کارەکان بۆ خەڵک بڵاودەکاتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیاربوو 1.5.2026 هەڵبژاردنى ئەنجومەنى شار و گوندەکان ئەنجام بدرێت و ئامادەکارییەکانیش چەند قۆناغێکى تێپەڕاندبوو.

لە ئێران: 1ـى 5 هەڵبژاردنە

لە ئێران: 1ـى 5 هەڵبژاردنە

لە ئێران: 1ـى 5 هەڵبژاردنە

لە ئێران: 1ـى 5 هەڵبژاردنە