بۆ ئاودان و ئاودێری

دەریاچە سەرەکییەکەی پارکی ئازادی فراوان دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

دەریاچەی سەرەکیی ناو پارکی ئازادی فراوان دەکرێت و ئامانجیش لێی زیاتر گلدانەوەی ئاوە بۆ وەرزی ئاودێری.

ئێستا چەند رۆژێکە ئیشکردن لە دەریاچەکەدا دەستیپێکردووە و بڕیار وایە تا مانگێکی دیکە تەواو بکرێت.

لەناو پارکی ئازادی دوو دەریاچە هەن و پێشتریش ئەوەی دیکەیان چەند مەترێک قووڵ کرا.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، دەریاچەکە دەکەن بە سێ هێندە و ژێرەکەشی یان کۆنکرێت دەکەن یان رەبەلی دەکەن، “چونکە ئێستا گڵە و ئاو زۆر گل ناداتەوە”.

وتیشی، “ئەو دەریاچانە ئەگەر گەورە بن دەتوانین ئاویان تێدا گل بدەینەوە و بۆ ئاودان و ئاودێریی باخەکە سوودیان لێ ببینین”.

پێشتر پارکەکە بە چەند قۆناغێک سەوزایی و رێگاوبان و ئامێرەکانی یاریکردنی منداڵانەکانی و پەرژینەکەی نۆژەن کرانەوە.

پارکی ئازادی لە سلێمانی رووبەرەکەی 176 دۆنمە.

رۆژانە لە پارکی ئازادی سلێمانی چوار تۆن زبڵ فڕێدەدرێت

رۆژانە لە پارکی ئازادی سلێمانی چوار تۆن زبڵ فڕێدەدرێت